بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 3-7-2022 مووچەی هەر یەك ئەنجومەنی ئاسایش،وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت،وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری ،وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ،دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 28-6-2022وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-6-2022 دەست پێدەكات و لە 7-7-2022 كۆتایی دێت كە ماوەی هەشت رۆژ دەخاێنێت.
خشتەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت..
