حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 02ـی 07ـی 2022 ئامارێکی مەترسیداری لەسەر ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی 3 ساڵ دەست بەسەر هەزار و 200 کیلۆ ماددەى هۆشبەردا گیراوە، هەروەها 5 هه‌زار و 419 تۆمەتباریش بەهۆی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له مه‌ترسییەکانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌رده‌وام كار و چالاكییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ساڵانه ڕێژە‌ی ئاڵوودەبووان و ده‌ستگیركراوان و ئەو ماددانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت لەنێو دەبرێن.
ڕاشیگەیاند: به گرنگی دەزانین کە ئاماری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بکەینەوە کە بەمشێوەیە:-
ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو:
له ساڵی 2019 تا 20ـی حوزه‌یرانی 2022، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له دادگە بۆ كراوه‌ته‌وه، 5 هه‌زار و 419 تۆمه‌تبار بوونه و ئامارەکانیش بە پێى ساڵەکان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووە:
– ساڵی 2019: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو هەزار و 182 تۆمه‌تبار.
– ساڵی 2020: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو هەزار و 295 تۆمه‌تبار.
– ساڵی 2021: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو هەزار و 943 تۆمه‌تبار.
– لە 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو 999 تۆمه‌تبار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماری ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌شی خسته‌ڕوو كه له ساڵی 2019 تاوەکو 20ی حوزه‌یرانی 2022 ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه کە بڕەكه‌ی 1217 كیلۆ و 119 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه کە ئەویش به‌م شێوه‌یه‌ى خوارەوەیە:
لە ساڵی 2019 بڕی 153 كیلۆ و 912 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه بریتی بووە له:
– كریستاڵ: 52.29 كیلۆ
– هیرۆیین: 70.93 كیلۆ
– جامایكا: 342 گرام
– حه‌شیش: 4.575 كیلۆ
– تلیاك: 8.597 كیلۆ
– ماریجوانا: 1.276 كیلۆ
– كیتامین: 17 كیلۆ
لە ساڵی 2020 بڕی 555 كیلۆ و 749 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه کە ئەم ماددانە بوون:
– كریستاڵ: 52.541 كیلۆ
– هیرۆین: 405.123 كیلۆ
– جامایكا: 1.719 كیلۆ
– حه‌شیش: ٩.٨٣٤ كیلۆ
– تلیاك: ٨٦.٥٣٢ كیلۆ
لە ساڵی 2021 بڕی 374 كیلۆ و 729 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه ئه‌م ماددانه بوون:
– كریستاڵ: 96.141 كیلۆ
– هیرۆین: 172.778 كیلۆ
– جامایكا: 4.438 كیلۆ
– حه‌شیش: 14.562 كیلۆ
– تلیاك: 73.786 كیلۆ
– ماریجوانا: 3.024 كیلۆ
– توتنی هیندی تۆباكۆ تێكه‌ڵ به حه‌شیش: ٥٦٢.٥ كیلۆ
لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2022ـی زایینى، بڕی 132 كیلۆ و 729 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه:
– كریستاڵ: 55.557 كیلۆ
– هیرۆین: 5.680 كیلۆ
– جامایكا: 135 گرام
– حه‌شیش: 3.581 كیلۆ
– تلیاك: 67.308 كیلۆ
– ماریجوانا: 173 گرام و 147 جگه‌ره
– كیتامین: 17 گرام
-گراس: 231 گرام
– شادانه: 64 گرام
بڕی ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر كه له ساڵی 2019 تاوەکو 20ـی حوزه‌یرانی 2022 ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه بریتی بووه له 59 هه‌زار و 609 شیت و 136 پاكه‌ت کە به‌مشێوه‌یه دابه‌ش بووه:
ـ لە ساڵی 2019: بڕی 9 هه‌زار و 215 شیت ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ـ لە ساڵی 2020: بڕی 2 هه‌زار 743 شیت ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ـ لە ساڵی 2021: بڕی 47 هه‌زار و 378 شیت ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ـ لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵى 2022: بڕی 282 شیت و 136 پاكه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موولایه‌ک، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و مادده و حه‌به هۆشبه‌رانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داده‌گیرێت، پاڵپشت به مادده‌ی 40 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ژماره 1ـی 2020 و ئاماژه به نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له دادگەی تایبه‌تمه‌ند، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌یوه‌ندیدار له دادگا و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی ژینگه و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرك و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌سووتێنرێت و له‌ناو ده‌برێت.
له ساڵی 2019 تا ناوه‌ڕاستی 2022ـی زایینى، پڕۆسه‌ی سووتاندن و له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه:
لە ساڵی 2019:
– 475 كیلۆ و 827 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
– 58 هه‌زار و 121 شیت حه‌بی جۆراوجۆر سووتێنراوه.
– 29 گوش داری هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
– 11 كارتۆنی گه‌وره و بچووك شرووب لەنێو براوە.
– هەزاران حه‌بی ساختە لەنێو براوە.
– 15 كارتۆن حه‌بى ئاڵوودەکەر لەنێو براوە.
– 2 كارتۆن قالكی ده‌رزی به‌تاڵ لەنێو براوە.
– 18 كارتۆن قوتووی به‌تاڵ حه‌ب لەنێو براوە.
لە ساڵی 2021:
– 598 كیلۆ و 26 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
– 4 هه‌زار و 795 شیت حه‌ب سووتێنراوه.
لە ساڵی 2022:
– 1.237 كیلۆ و ٩٤٧ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
– 228 هەزار و 860 حه‌ب لەنێو براوە.
– 1001 شروب لەنێو براوە.
– هەزار و 280 ده‌رزی هۆشبه‌ر لەنێو براوە.
– 5 كیسی گه‌وره قه‌تره‌ی كۆلیك لەنێو براوە.
– 11 كارتۆن گوڵی سروشتی كه گومانی مادده‌ی هۆشبه‌ری لێ ده‌كرا، لەنێو براوە