وه‌زیری په‌روه‌رده‌: 16 ملیۆن كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپ ده‌كه‌ین

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 – 2023، نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەن.

ئالان حمە سەعید، وەیزیری پەروەردە بڵاویکردەوە: “پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 – 2023 بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێ دەکرێت”.

ئاماژەشی بەوەداوە: “نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی کتێبەکانی خوێندن تاوەکوو ئێستا چاپکراون و پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم کتێبەکان دابەش دەکرێن بەسەر ناوەندەکانی خوێندن”

ھەواڵی زیاتر