هەڵمەتی گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵەت ده‌ستیپێكرد 

هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و بازگه‌ی كاتییش داده‌نرێ، هه‌ڵمه‌ته‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.

ئەمڕۆ ھێزەكانی پۆلیس و زێرەڤانی و ئاسایش لە دوای بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی چەكی بێمۆڵەتیان ده‌ستپێكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینییش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ براوەتە نێو گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری ھەولێر  و دەیان چەكی بێمۆڵەت دەستیان به‌سه‌رداگیرا، چه‌ندان بازگه‌ی كاتیش داده‌نرێن.