لیوا زریان شێخ وەسانی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ كورەكەم لە شەقڵاوە خۆی كوشتووە، ئەو دەنگۆیانەش باس لەوەدەكەن من كوشتبێتم دوورن لە راستییەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/7/2022، لیوا زریان شێخ وەسانی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ كورەكەم لە شەقڵاوە خۆی كوشتووە، ئەو دەنگۆیانەش باس لەوەدەكەن من كوشتبێتم دوورن لە راستییەوە، كوڕەكەم ماوەیەك بوو تووشی نەخۆشی دەروونی بووبوو، ئه‌مڕۆش لە ماڵی خۆمان لە لای دایكی له شه‌قڵاوه خۆی كوشتووە و له‌و كاته‌دا من له ماڵی خۆم بووم له هه‌ولێر. ئه‌و كوڕه‌ی زریان شێخ وه‌سانی ناوی شه‌هیده و پله‌ی ڕائیدی له هێزی پێشمه‌رگه هه‌بووه.