مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و هه‌ڵگری مێدالی بارزانی نه‌مر، محه‌مه‌ده‌مین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی كرد.
ده‌قی پرسهنامهكه
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان