وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌ست ده‌كرێت دیارده‌ی ته‌قه‌كردن و كووشتن له‌م ماوه‌یه‌دا زیادی كردووه، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و شوێنانه‌ی كه چه‌ك ده‌فرۆشن، دابخرێن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، فه‌رمانه‌كه له ته‌واوی پارێزگاكان وه‌ك خۆی جێبه‌ێكراوه، تا ئه‌و كاته‌ی یاسای نوێی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و رێنماییانه ده‌رده‌چن، به میكانیزم و شێوازێكی یاسایی نوێ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌ك ده‌فرۆشن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێن، هه‌روه‌ها شێوازی كڕین و مامه‌ڵه‌كردن له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، یاخوود كێ مافی هه‌ڵگرتنی چه‌كی هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا دیسان له‌سه‌ر فه‌رمانێكی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جه‌خت له گرنگیدان به سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ ده‌كاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌رپێچی له یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ نه‌كرێت، بۆ ئه‌مه ئاگاداری ئیداره و پارێزگاكان كرایه‌وه، هه‌ر كه‌سێك نه‌شره‌و فه‌راره له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار بهێنێت یاخوود ده‌ستكاری ژماره‌ی تابلۆ و ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م ئۆتۆمبێله و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: “زۆرجار له سۆشیاڵ میدیا ده‌بیسترێت كه كوڕ و كچانی به‌رپرسی به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان و یاساكان ره‌فتار ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆشبه‌خاتنه هێزه ئه‌منییه‌كان مه‌فره‌زه پێكده‌هێنن، رۆژانه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه خۆیان به ده‌ستڕۆیشتوو و خۆیان به كوڕه به‌رپرس داده‌نێن، سزا ده‌درێن”. ده‌شڵێت: “ئه‌وانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ، سزا دراون، چیتر له‌هیچ كه‌س قبوڵ ناكرێت، به‌ده‌ر له یاسا و رێنماییه‌كان ره‌فتار بكات”.