پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی ژن و مێردێك ده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30 ى 6 ى 2022، ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری شاری هەولێر لە گەڕەکی (سه‌لاحه‌ددین -شەقامی سورچیان) ڕوویدا.
ڕوونیشكردووه‌ته‌وه، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕۆسته‌م جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)،
روونیشكراوه‌ته‌وه، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.
له‌كۆتاییدا پۆلیسی هه‌ولێر روونیكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی ڕووداو و دواتر زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.
previous post