به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/6/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگه‌يشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى و پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسى له وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له وڵات كرده‌وه.
له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق، كليلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عيراقه و ئاڵۆزكردنى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه و كه‌س تيايدا براوه نابێت.
گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.