بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022 مووچەی هەر یەك لە وەزارەتی تەندروستی، پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80 دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 28-6-2022وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-6-2022 دەست پێدەكات و لە 7-7-2022 كۆتایی دێت كە ماوەی هەشت رۆژ دەخاێنێت.
