یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز دیاریكرا 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “رۆژی 8ی تەممووز وەستانە لەکێوی عەرەفە و، رۆژی 9ـی تەممووز یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە”.

هەروەها دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 30ی حوزەیران یەکەم رۆژی مانگی زیلحجەیە و بەمەش رۆژی 9ی تەممووزی 2022، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت. 

هەر ئەمڕۆ دادگەی باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی زیلحجە دەبێت و رۆژی 8ی تەممووز رۆژی عەرەفەیە و حاجییانی ماڵی خوا دەچنە سەر کێوی عەرەفە و بەمەش رۆژی 9ی تەممووز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت. 

دوای راگەیێندراوەکەی دادگەی باڵای سعودیە، هەریەک لە دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق، ئیمارات، کوێت، میسر، بەحرەین، عوممان، ئوردن، جەزائیر و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی و کیشوەری باکووری ئەفریقا بەهەمانشێوە رۆژی 9ی تەممووز بەیەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەستنیشانکرد