کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە مامەڵەی هاوبەشی کارەبا تەواو بکەن، جەختیشی کردۆتەوە کە هەر هاوبەشێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگادارى ئەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کارەبایان هەیە و پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام بەفەرمی هاوبەشییان نەکردووە، داواکارین لەماوەی (یەک مانگ)دا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردنی و هاوبەشیکردن بەشێوەی فەرمی.
ڕاشیگەیاند: بە پێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوە و تاوەکو مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە