وەزارەتى خوێندنى باڵا: لەپێناو سەروەرى یاسا و پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەموو رێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهیهندراوێكدا سهركۆنهی پهلاماردانی دوو مامۆستای زانكۆی سهڵاحهددینی كرد و ئاماژهی بهوه كرد، لەپێناو سەروەرى یاسا و پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەموو رێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر.
له راگهیهندراوهكهی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هاتووه: بەداخ و نیگەرانییەکى زۆرەوه سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە لە رووداوێکى نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ.
ئاماژه بهوهش كراوه، له ئەنجامی هێرشهكهدا (د. کاوان ئیسماعیل)، ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى روونیكردهوه، لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاسا و پاراستنى حەرەمى زانکۆکان، هەموو رێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتى ئەکادیمى زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەى بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمى زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت.