لە هەولێر تەقە لە راگری کۆلێژێک کرا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ قوتابییەک تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد و برینداری کرد، جگە لەو پاسەوانێکی کۆلێژەکەش بریندارە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر قوتابییەک تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد و برینداری کرد، جگە لە د. کاوان، پاسەوانێکی کۆلێژەکەش بریندارە، هەردووکیان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە”.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: “هێزە ئەمنییەکان لە کۆلێژی یاسا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، د. کاوان و پاسەوانەکەی کۆلێژ ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسین هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکیدان

ھەواڵی زیاتر