له ڕاگه‌یه‌نراوێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
هه‌روه‌ها هاتووه: دانیشتنه‌كه ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو له كاتژمێر (1)ی پاش نیوەڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌رنامه‌ی كاری دانیشته‌كه ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌یاسا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:-
پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008