وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ى ئامادەیى زانستی، بابەتی (زیندەزانی) بۆ ساڵى خویندنى (2021-2022)خولى یەکەم بڵاوكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، راگەیاندنی وەڵامەکان رۆژانە لە دوای کاتژمێر 12:00 نیوەرۆ لە وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ئامادە دەبێت.
د. ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تاقكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد، كه زیاتر له 107 هه‌زار قوتابی مافی به‌شداركردنیان هه‌یه.
ئالان حه‌مه سه‌عید گوتی: 107 هه‌زار و 130 قوتابی مافی به‌شداریكردنی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12یان هه‌یه، كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابه‌ش بوون


