زیاتر له‌ ١٧٠ هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە

به‌ مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به‌ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی سایلۆكانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، له‌م باره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند :

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه‌ تاکو ٢٥ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بڕی ١٧٠ هەزار و ٣٩١ تۆن و ٢٠ کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە بەم شێوەی لای خوارەوە :-
پارێزگای سلێمانی: ٧٦ هەزار و ٢٤٨ تۆن و٣٤٠ کیلۆ.
پارێزگای هەولێر: ٥٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن و٦٨٠ کیلۆ .
پارێزگای دهۆک: ٣٩ هەزار و ٣٧٨ تۆن.