شارەوانی هەولێر ٣مانگی بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دیاریکرد

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان و ٣مانگیشی وەک مۆڵەت دیاریکردووە بۆ ئەو زەویانەی کە کارتن تا بکرێنە تاپۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێردا هاتووە، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان، لەماوەی رابردووشدا زیاتر لە 110 هەزار پارچە زەوی کارت تاپۆ کراون، داواش لەو هاووڵاتییانە دەکات، کە زەوییەکانیان کارتە و کراونەتە سەنەد، سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ئه‌وه‌ی مامەڵەی تاپۆکردنیان ده‌ستپێبكه‌ن، بە پێچەوانەوە دوای ماوەی دیاریکراو رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەکۆی زیاتر لە 160 هەزار کارت تاوەکو ئێستا زیاتر لە 110 هەزار کارت گۆڕدراون بۆ تاپۆ (سەنەد)، 15 هەزار کارتی دیکەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ کراون بۆ گۆڕینیان بۆ (سەنەد)، لە ئێستادا کار لەسەر ئەو زەوییە کارتانەش دەکرێن، کە کێشەیان تێدایە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێن.

ھەواڵی زیاتر