بە بڕیاری مەسرور بارزانی 73 ملیۆن دینار بۆ خەرجیی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال تەرخان کرا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی 73 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجی هاتووچۆی قوتابیانی شنگال و ده‌وروبه‌ری.
سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ته‌رخانكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ هاتووچۆی قوتابیانی شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تی.
بڕیاره سبه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێ بكه‌ن و 667 قوتابی پۆلی 12ی ئاماده‌یی خه‌ڵكی شنگال له سنووری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی دهۆك تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن و له‌و بڕه پاره‌یه سوودمه‌ند ده‌بن.
سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییه و به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 107 هه‌زار و 130 قوتابی به‌شداری له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و 2175 هۆڵ بۆ تاقیكردنه‌وه ته‌رخان كراون.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ بڕیاری داوه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان دابین بكرێن و تێچووی تاقیكردنه‌وه‌كان دابین كراوه.
بڕیاره به هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر له هه‌رێمی كوردستان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت و بردنه ژووره‌وه‌ی ئامێره زیره‌كه‌كان له لایه‌ن مامۆستا و قوتابیانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و ته‌نانه‌ت بژمێری زانستیی (حاسبه) له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دابین كراوه و به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.