هاووڵاتییەك بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەكەی گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردۆتەوە كە كەمێك پێش ئێستا كە هاووڵاتییەك بەناوی (م . هـ . س ) ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1953، پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی بەستەستێن-ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر – قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین روونیشیكردۆتەوە كە دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دەركەوتووە كە ئەو هاوڵاتییە لە ئەنجامی ئیشكردن بە شۆفڵەكەی یەكێك لە تایەكانی شۆفڵەكەی پێدا تەقیووە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە دواتر لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت: دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و توێكاری جەستەیی، تەرمی هاووڵاتییەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.

ھەواڵی زیاتر