بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر له راگهیهندراوێكدا کرێی وەرگرتنی منداڵی لە داینگە ئەهلییەكانی هەولێر دیاری كرد.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند کە داینگەكان لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بەپێی ستاف و خزمەتگوزاری بەسەر 3 پلە پۆلین كراون، كرێی وەرگرتنی منداڵ لە داینگەكان بە پێی پلەبەندی و خاڵەكانی داینگەكان بەم شێوەیە دەبێت:
پلە یەك (90 – 100) خاڵ: 250 تا 300 هەزار دینار دەبێت.
پلە دوو (70 – 90) خاڵ: 150 تا 250 هەزار دینار دەبێت.
پلە سێ (50 – 70) خاڵ: 50 تا 150 هەزار دینار دەبێت.

