سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەی یەكشەممە  26-6-2022سەردانی تاران دەكات.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئێرنا، سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ میدڵ ئیست نیوز پشتڕاستی كردۆتەوە كە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سبەی یەكشەممە بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو سەردانی تاران دەكات.
هەروەها سەرچاوەكە ئەجێندای سەردانە رانەگەیەنراوەكەی مستەفا كازمیی ئاشكرا نەكردووە.
هاوكات سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران سەبارەت بەم سەردانە هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نەداوە.

ھەواڵی زیاتر