وڵاتی هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوكاری ئابوری و تەكنیكی، ژمارەیەك خولی ڕاهێنانی جۆراو جۆر بۆ ساڵی ئەكادیمی (2022-2023) دەكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی خوێندنی باڵاو دامودەزگاكانی تری حكومەتی هەرێم و سەرجەم كەس و لایەنەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە وڵاتی هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوكاری ئابوری و تەكنیكی، ژمارەیەك خولی ڕاهێنانی جۆراو جۆر بۆ ساڵی ئەكادیمی (2022-2023) دەكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە بۆ ئەم مەبەستە فەرمانبەرانی حكومی و نا حكومی و زانكۆ و پەیمانگەكان و قوتابخانەكان و كەسانی تر لە ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان و رێكخراوە ناحكومییەكان دەتوانن بەشداربن.
هەروەها دەڵێت: كۆرسەكان هەمە جۆرن و تەواوی خەرجیەكان لە ئەستۆی وڵاتی هیندیستان دەبێت، سەبارەت بە وردەكاری و شێوازو چۆنیەتی بەڕێوەچونی كۆرسەكەو ڕێكاری پێشكەشكردن، تكایە سەردانی ئەم لینكە ..www.itecgoi.in/index . بكەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: ئەو كەسانەی لە دام و دەزگا حكومیەكانن و خوازیارن داواكاری بۆ ئەم كۆرسانە پێشكەش بكەن، پێویستە لەلایەن فەرمانگەكەیانەوە لاری نەبوونیان پێبدرێت.
previous post