لە یەک هەفتەدا 2 هەزار و  528 ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون 

خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە، و بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، 2 هەزار و  528 ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار تۆمار کراون، کە هەزار و850 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و  499 یان لە پارێزگای سلێمانی و 179 یان لە پارێزگای دهۆک بوون.

گۆڕینی تابلۆ

گۆڕینی تابلۆی نوێش لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە، لە دوای یەکخستنی تابلۆکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، بووتە جێگەی بایەخی هاووڵاتیان و تەنیا لە هەفتەی ڕابردووداهەزار و 393 تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕاوە، کە 825 یان لە پارێزگای هەولێر و 68یان لە پارێزگای سلێمانی و 322یان لە پارێزگای دهۆک و 129 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 22 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبوون.

بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

بە دەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە هەفتەی ڕابردووشدا یەک هەزار 522 مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتیان، کە 495 یان لە پارێزگایهەلێر و 263یان لە پارێزگای سلێمانی و 314یان لەپارێزگای دهۆک و 63 یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 48 یانلە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 104 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 168 لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 67 لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

رووداوی هاتووچۆ و سەرپێچی هاتووچۆ

سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی جادە و شەقامی نوێ و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و توندکردنەوەی سزاکان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا 53 ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە کە 12 ڕووداویان لە پارێزگای هەولێر و 11 یان لە پارێزگای سلێمانی و 12 یان لە پارێزگای دهۆک و 2 یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 8 یان لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 2 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 3 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و 3 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

هەروەها 34 هەزار و 301 سەرپێچی هاتووچۆ لە هەرێمی کورستان تۆمار کراوە کە ٤ هەزار و 671 یان لە پارێزگای هەولێر و 11 هەزار و 32 یان لە پارێزگای سلێمانی و 12 هەزار و 880 یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 84 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 588 لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 158 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 4 هەزار و 876 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

24ی حوزەیرانی 2022