له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، پڕۆسه‌ی تۆماركردنی (وه‌رگرتنی) منداڵ (قوتابیان و خوێندكاران) له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی جگه له قوتابخانه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێكه‌وتی 26 – 06 – 2022 پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو 26 – 07 – 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
