مەسرور بارزانی سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد و لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆدەبێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەیدا بۆ وەزارەتی دارایی لە نزیکەوە لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی کاروباری وەزارەتەکە دەکەن.

پێشتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و راییکردنی کارەکان، ژمارەیەک وەزارەتی بەسەر کردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر