سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 840 ملیار دیناری بۆ 884 پڕۆژە خەرجکردووە.
بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، جەرجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەمشێوەیە بووە:.
ساڵی 2019: 243 ملیار دینار
ساڵی 2020: 151 ملیار دینار
ساڵی 2021: 446 ملیار دینار
کۆی گشتی: 840 ملیار دینار
وەک لە داتاکان هاتووە، لە مانگی تەممووزی 2019 تا کۆتایی 2021، کۆی خەرجییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:.
رێگاوبان: 392 ملیار دینار
شارەوانی: 282 ملیار دینار
کارەبا: 25 ملیار دینار
سایلۆ: 37 ملیار دینار
پەروەردە: 26 ملیار دینار
نیشتەجێبوون: 25 ملیار دینار
بەنداوەکان: 22 ملیار دینار
سێکتەرەکانی دیکە: 31 ملیار دینار