پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان  له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوەده‌چێت و تێیدا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆ ده‌كرێت.

په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەم ڕێكه‌وتی 2022/6/23 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

بڕگه‌ی یەكەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

بڕگه‌ی دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.