چۆمان: ئافرەتێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی دەخنکێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ژنێكی ته‌مه‌ن 43 ساڵ له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی له‌ روباری چۆمان خنكا و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی نزیك روباره‌كه‌شه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێندرا، منداڵه‌كه‌شی توانرا رزگاربكرێت

ڕاشیگەیاند: ناوبراو بە ڕەچەڵەک عەرەبە ناوى فەزا عەلی ناسر لەدایکبووى 1979ـیە دانیشتووى ڕانیەیە بەمەبەستى گەشت و سەیران ڕووى لەم ناوچەیە کردبوو لەگەڵ کەسوکارەکەى.

ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش دا کە هۆکارى ڕووداوەکە منداڵەکەى بووە کە کەوتووەتە ناو ڕووبار ئەویش بە مەبەستى رزگارکردنى خۆی فرێداوەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، منداڵەکەشى ڕزگار کراوە .

ھەواڵی زیاتر