پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆر”، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی خسته‌ڕوو

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی دژه‌ تیرۆر زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر بڵاو كردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە “به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی دژه‌ تیرۆر”، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی خسته‌ ڕوو، كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له‌ سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی “به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی دژه‌ تیرۆر – CTG”دا هاتووه‌ “یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کراوە و خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە دەکات “ھێزەکانمان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لەو رووداوە و لە داھاتوودا وردەکاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە”.