لە 24 کاتژمێردا 482 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی تۆمارکراوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی لە 24 کاتژمێردا 482 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراوە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2022، د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری شاری سلێمانی 842 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون”.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، چارەسەری پێویستیان بۆکراوە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ھەواڵی زیاتر