وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا ڕۆژانه 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر به‌نزین به كوالێتی و مواسه‌فاتێكی باش دابین بكرێت.
وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژانە 3 بۆ 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش دابین ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی بەردەوام دەبێت.
جه‌خت له‌وه كرایه‌وه لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزین بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابه‌شكراوه، رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو.