4 کەس بە تۆمەتی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن  بە‌ ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە باندێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرییان دەستگیرکرد کە پێکهاتون لە دو پیاو و دو ئافرەت ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 35 بۆ 50 ساڵیدان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری كریستاڵ، حه‌شیش و حه‌پی هۆشبه‌ر، ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا گیراوه‌.

گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، هه‌م به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن و هه‌میش بازرگانی به‌و ماددانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.