مەسرور بارزانی: هەر کەسێک سکاڵای لەسەر گەندەڵی هەیە با پێشکەشی دادگای بکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان رایگەیاند: “من وەک هەندێکتان رەشبین نیم لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پێم وانیە هەموو شتێک بەو خراپیە بێت کە هەندێکتان باستان کرد، بەڵام هەموو کەس لە روانگە و بۆچوونی خۆیەوە سەیری بارودۆخەکە دەکات، ئەمە رەنگدانەوەی خۆتانە لەسەر دۆخەکە بە گشتی، بەڵام هەندێک تیبینیشتان لە جێی خۆیە و دەمەوێت وەڵامی هەموو سەرنج و تێبینییەکانتان بدەمەوە”.

ھەواڵی زیاتر