ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی حوزەیرانی ۲٠۲۲ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین جاگێر باڵیۆزی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەو دیدارەدا مەترسییەکانی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیونی سەربازیی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەرئەنجامەکانی تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرایەوە.
بارودۆخی شنگال و دۆخی ئاوارەکانی شنگال تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.