تۆمەتبارێکی داواکراو لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی داواكراوی راگه‌یاند.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ئیسکان تۆمەنبارێکیان بەناوی (ڤ. ش. ل.) دەستگیرکرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو بە پێی ماددە (7)ی خێزانی، لەکاتی دەستگیرکردنی دەست بەسەر دەمانچەیەک و ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)ٕ و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەکە و حەبی بێهۆشکەردا دەگیرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی هەمان ماددەی سەرەوە بەندە.

ھەواڵی زیاتر