مه‌سرور بارزانی: كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك په‌ناگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ 

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك په‌ناگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، “توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ له‌ عێراق و سووریا وایكرد ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵه‌كانیان جێبهێڵن”.

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، “زۆربه‌شمان له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژانێك ئاواره‌ بووین، بۆیه‌ كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك په‌ناگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌”.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “داوا له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ین، ساڵانه‌ به‌ بڕی 1.5 ملیار دۆلار هاوكاریمان بكه‌ن تاوه‌كو پێداویستی  په‌نابه‌ران  دابین بكه‌ین”.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه‌ (20ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)ـی وه‌ك رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران دیاریكردووه‌، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی جه‌نگی تایفی له‌ عێراق و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی سووریا و عێراق روویان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.