29 پۆستی باڵا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاڵوگۆڕی پێكرا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات واژوو له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕی 29 پۆستی باڵا كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی حوه‌زیران / یۆنیۆی 2022)، (شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، ئه‌م بڕیاره وه‌ك هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌دوای بڕیاری خانه‌نشینكردن و جێبه‌جێكردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه.