ئەمرۆ دووشەممە 2022.6.20، بەئامادەبوونى ئەحمەد کانی، نوێنەرى سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو، نوێنەری مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و هونەر دۆستان و بەرپرسانى دیکەى ئیدارى و حزبى و کەس و کارو خانەوادەکەى و ژمارەیەکى زۆر لە هاولاتییان، تەرمى هونەرمەندی گەورەی كورد و شاری هەولێر، (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) دوای ئەوەی لەمەراسیمێکدا بردرایە پارکی سەنتەری شار و سەنتەری خانەشینی و نێو بازاڕی هەولێر بە خاک سپێردرا.