هونەرمەند محه‌ممه‌د ئه‌ربیلی کۆچی دواییکرد 

هونەرمەند محەممەد ئەربیلی لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

رۆژی دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، سەمیر سابغر، زاوای محەممەد ئەربیلی رایگەیاند، دوای کاژێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند محەممەد ئەربیلی کۆچی دواییکرد و ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیە.

محەممەد ئەربیلی ماوەیەک بوو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە بوو و یەکێک لە گورچیلەکانی لەکارکەوتبوو، بڕیار بوو نەشتەرگەری بۆ گورچیلەی بکرێت.

هونەرمەند محەممەد ئەربیلی بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لە منداڵییەوە گۆرانی دەگوت و خاوەنی چەندین گۆرانییە، لەوانە ئەی دلێران، کچەی کافرۆش، یەڵڵا شۆفێر و هەولێر.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌ده‌ستدا.” 

ھەواڵی زیاتر