بریارێکی نوێ لەبارەى دابەشکردنى بەنزینەوە درا

ئاگاداری هاووڵاتییان دەکرێتەوە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە 20ـی 06ـی 2022 لە سلێمانی شێوازی دابەشکردنی بەنزین بە شێوازی تاک و جووت نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە کە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک وجووت نامێنێت.

ڕاشیگەیاند: سەرجەم شوفێران دەتوانن بەنزین لەو وێستگانەی کە بۆیان دیاری کراوە، وەربگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا کە ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بە نرخی 690 دینار بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دابین بکرێت.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش لەدوای ئەوە دێت کە لە ڕێکەوتی 15ـی 06ـی 2022 لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەست بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک کرا، بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیرا و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان بۆ  هێنانی بەنزین کرا. جەختیش کرایەوە کە پێویستە كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

ھەواڵی زیاتر