ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە: هەموو ئاوەدانییەکانی هەڵەبجە، دەستی حکوومەتی هەرێمە و عێراق یەک دیناری بۆ سەرف نەکردووین

مەزهەر کەریم – هەڵەبجە

ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە، ڕایدەگەیەنێت:” ھەڵەبجە لە بودجەی پەساپۆرت و جەواز سەفەری خۆی بێبەش کراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە. دەشڵێت؛ پێویستە بەرپرسانی عێراق ددان بە ھەڵەبجەدا بنێن وەک پارێزگا چونکە قوربانی و کیمیا باران و جینۆسادی دەستی ڕژێمی پێشوی دەوڵەتی عێراقە”.

  • بەغداد وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ھەڵەبجە کردووەیان نا؟
  • حکوومەتی عێراق لە ٥٠% کەمتر وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ھەڵەبجە کردووە، بەڵام حکوومەتیھەرێم لە ١٠٠% وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ دەکات”.
  • ھەڵەبجە لەچی بێبەش کراوە لەچاو پارێزگاکانی دیکەی کوردستان و عێراق؟
  • لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە لە بودجەی پەساپۆرت و جەواز سەفەری خۆی بێبەش کراوە، کاتێک بوو بە پارێزگا لە کۆمسیۆن کورسی بۆ بوون بەپارێزگای بۆ دیاری نەکراوە”.
  • کێشە سیاسی و ئابووریەکانی پارێزگای ھەڵەبجە چین؟
  • کێشەی سیاسیمان نیە، ھەمو لایەنەکانیەک دەنگ و یەکدەست پێکەوە کارەکان دەکەین بە دەسەڵات و ئۆپۆسیۆنەوە، کێشەی ئابوریمان ھەیە .
  • کێشەی قاچاغچێتی و کاری نایاسایی سەر سنورەکان لەچی ئاستێکدایە؟
  • سەرباری ھەردوو مەرزی ڕەئیسی تەوێڵەو پشتە، تولەڕێگەو دۆڵ و شاخی قاچاغ و کۆڵبەری قاچاغ ھەیە، بۆیە دەتوانم بڵێم کاری قاچاغی لە سنورەکانی پارێزگاری ھەڵەبجە ھەیە، بەحکوومەتی پێشوی عێراق کۆنتڕۆڵ نەکراوە بەحکوومەتی ھەرێمیش کۆنتڕۆڵ ناکرێت “.
  • چی بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەکی حکوومی لە ھەڵەبجە پێویستە بەزوترین کات بکرێتەوە ؟
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبان ئەمری بۆ دەرچووە بکرێتەوە تا ئێستا نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لیوایەکمان ھەبێت بۆ پارێزگاری لەپارێزگاکە وەک پارێزگاکانی دیکەی ھەرێم”.
  • زۆرجار حزبەکان ناکۆکیان ھەیە لە ھەڵەبجە ئەمە کێشەی بۆ دروست نەکردون؟
  • نەخێر حیزبەکان کێشەیان بۆ دروست نەکردووین، ناکۆکی سیاسی تەنیا لە ھەڵەبجە نییە لەکفریەوە کێشەیان ھەیە تا زاخۆ، حیزبی ساسی کێشمە کێشی سیاسی دەکات و حەز دەکات خۆییەکەم بێت”.
  • تا ئێستا حزبەکان رێک نەکەوتون لەسەر دانانی ئەنجوومەنێک بۆ پارێزگای ھەڵەبجە ئەوە کێشەی بۆ دروست نەکردوون؟
  • ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە زەرورە ھەبێت، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە کەیسێکی ئیداری نیە، کەیسێکی ساسیە دەبێت حزبەکان رێک بکەون، ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا نەکراوە تا حزبەکان ئیستحقاقیان دیاری بکرێت ھیوادارین لەماوەیەکی کەمدا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئاشکرا بکرێت لە ھەڵەبجەش ھەڵبژاردن بکرێت”.
  • ئایا حزبەکان تەداخول ناکەن لەکاروبارەکانتان ؟
  • سەرجەم حزبەکان ھاوکارمانن چی ئەوانەی لەحکوومەتانیان لەدەرەوەی حکوومەتن ھیچ تەداخولێکی سلبی وەھامان نیە جێگەی باس بێت”.
  • چی کراوە تا لەسەر سنورەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ڕێگری لەمادەی ھۆشبەر بکرێت؟
  • ناوچەکە کەژ و کێو و ڕووبار و دۆڵ شیوە، چۆن لێرەوە ئامێرێکی کارەبای وەک تەلەفزیۆنێک یان سەلاجەیەک بە قاچاخ ڕەوانەی ئەودیو دەکرێت، ئەوھاش ئەگەر زۆرە لەئێرانەوە مادەی ھۆشبەر و ھەر شتێکی دیکەڕەوانەی ئەمدیو بکرێت ئێمە پێی بزانین دەستی بەسەردا دەگرین”.
  • ھەندێک پڕۆژەی ستراتیژی لە ھەڵەبجە ساڵێک پێش ئێستا بڕیاریان لەسەر درا تا کارەکانیان تەواو بکرێت تەواو کراون یان نا ؟
  • یەکێک لەو پڕۆژانە پردی سازانە سی و یەک ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوەو ڕەوانەی بەڵێندەرایەتی کراوە لەوەزارتی ئاوەدانکردنەوە تا لەنزیکترین کاتدا بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.
  • زۆر بەڕون و ڕاشکاوی وەڵامم بدەرەوە، ئایا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چی ھاوکاریەکی ھەڵەبجەی کردووە لەسەرجەم بوارەکاندا؟
  • ھەرچی دەستی ئاوەدانی ھەیە لەھەڵەبجە ھیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە لە پەیمانگا و لە زانکۆ و یاریگا و شەقامی دوو ساید، حکومەتی عێراقی فیدڕاڵیەک دیناری بۆ ھەڵەبجە سەرف نەکردوە”.
  • سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم تا چەند ھاوکارتان دەبن لەکۆبوونەوەکانی پەیوەیست بەھەڵەبجە لەڕووی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانەوە؟
  • لەکۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی پارێزگاکان، ئێمەش وەک سەرۆکی پارێزگای ھەڵەبجە بانگ دەکرێین، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و جێگرەکەی و ئەنجوومەنی وەزیران کەیسی ھەڵەبجە بە کەیسی خۆیان دەزانن”.
  • پێویستە حکوومەتی هەرێم چی بۆ هەڵەبجە بکات؟
  • کێشەی ھەڵەبجە ئەوەیە، برینەکەی قوڵە، پێنج ھەزار شەھیدی ھەیە دە ھەزاری بریندار ھەیە دوو سەد خێزانی ھەڵەبجە بە ئاواتی دۆزینەوەی ڕۆڵەکانیانەوەن، پێویستە تەمویلی ئابوری گەورەی بۆ ھەڵەبجە بکرێت، سەرباری کیمیاباران و شەھید بونەکەی تەختی ئەرز کراوە”.
  • لەلایەن وڵاتانی ھەرێمیەوە هەولێر و خاکی کوردستان بە گشتی موشەک باران دەکرێت بۆچوونی ئێوە چیە لەسەر ئەو بابەتە ؟
  • ھەموو وڵاتێک خاوەن سیادەی خۆیەتی، ئەم ھەرێمەی ئێمەش سیادەی خۆی ھەیە، چۆن واجبە حکوومەتی ھەرێم حورمەت لەسنوری خۆی بگرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا حورمەتی سیادەی ھەرێم بگرن وەک عورفێکی نێودەوڵەتی “.
ھەواڵی زیاتر