پارێزگای ههولێر دوایی پشتڕاستکردنەوەی تووشبوونى چوار هاووڵاتی بە پەتایی کولێره، ئهمشهو یهكشهم چهند بڕیارێكی دهركرد.
بڕیارهكان لهميانى کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لێژنەی باڵای پارێزگای ههولێر دهركران كه بریتین لهمانهی خوارهوه:-
1-دروستکردنی ژووری ئۆپراسيۆنى پارێزگای هەولێر
2- زیادکردن و بەهێزکردنی تیمەکانی تەندروستی و ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان و پێداویستییە تەندروستییەکان
3-دابینکردنی داودەرمانى يەدەگ بۆ هەر ئەگەرێک
4-بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی هاووڵاتییان
5-ڕاسپاردنی تیمەکانی قایمقاميیهت بۆ چاودێریکردن و وەرگرتنی ئیجرائات و داخستنی شوێنی سەرپێچیکار
6- ڕاسپاردنی ناوەندی قەیرانهکانی پارێزگای هەولێر بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێو دەوڵهتییەکان
7-کۆنتڕۆلکردنی سەرچاوەکانی ئاو و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی پاک و خاوێنی ئاوی بیر و ئیفرازکان و قهندیل
8-تیمەکانی نەخۆشییە گواستراوەکان زیادکردنی ژمارەیان بۆ پشکنین بەدواداچوون
9-لە شوێنە گشتییەکان وەکو مزگەوت و فەرمانگه و گرتووخانەکان شوێنە گشتییەکان قەدەغەکردنی ئاو خواردنەوەی بهڕاد.
10-چاودێریکردنی زیاتری مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشییەکان
11- چاودێریکردنی زیاتر سەرکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بوتوڵى ئاو.
12-قەدەغەکردنی سەوزەوات لەسەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان
13-قەدەغەکردنی پیاڵە و ئیسکان لە سەرجەم چایخانهكان و خواردنەوەی شەربەت لە گلاسی شووشە لە جیاتی ئەوە بەکارهێنانی بەرداغ و پیاڵهی سەفەری
14-شارەکانی وەبەرهێنان کە خۆیان سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ماڵانن بەرپرسیارن لە پاک و خاوێنی ئاوەکان.
15-لە حاڵەتی هەبوونی سکچوون و ڕشانەوە پێویستە هاووڵاتی سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات
16-سەرجەم ئەم بڕیارانە لە قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە بەیانی 2022/6/20 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.