پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی بەکوالێتی باش بە نرخی 690 دینار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین دابین دەکرێت

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بڕیاری دا لە بەرهەمی ناوخۆ ڕۆژانە بڕی 400 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 690 دینار دابین بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو بڕە بەسەر وێستگەکانی پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە لەگەڵ  ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین دابەش دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 15ـی 06ـی 2022 لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەست بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک کرا، بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیرا و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان بۆ  هێنانی بەنزین کرا. جەختیش کرایەوە کە پێویستە كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.