بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و کۆلێرا دەکات.

بەپەلە …

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە ڕەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و نەخۆشی کۆلێرا دەپرسێتەوە و وەزیری تەندروستی ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی ڕەوشینەخۆشان و گرتنەبەری ڕێکاری توندی ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا و تەواوی پاڵپشتی خۆیان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ بەرژەوەندی،و سەلامەتی هاوڵاتیان.

هەر ئێستا بەنوێنەرایەتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدوداچوونی ڕێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا و گەیاندنی بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی.

بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە وسەردان لەشاریسلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
19 حوزەیران 2022

ھەواڵی زیاتر