هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی: دەبێ پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە (19ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق. 

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، دووپاتیکردەوە، پێشمەرگە، دەبێ وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبوونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندی سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی. پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگاریان لێ بکات.

شاندی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی  لە عێراق، ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە.