وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر جێبەجێدەكرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شار، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، پرۆژەیەكی ستراتیژی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دەستیپێكردووە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پرۆژەكە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و بە گوژمەی (392،380،000)دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت كە لە بەرزەپردی چوارڕیانی شەقامی 100مەتری و شەقامی بەحركەوە دەستپێدەكات تاوەكوو نەخۆشخانەی سویدی.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، بە تەواوبوونی، مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە نامێنێت و سوودێكی یەكجار زۆر بە دانیشتووانی ئەو گەڕەك و شوێنە گشتییانە دەگەیەنێت كە لە نزیكی پرۆژەكەن.