مەسرور بارزانی بۆ دەرچووانی زانکۆ: گوێ مەدەنە هیچ پڕوپاگەندەیەک کە رێگری لەوە بکات داهاتووتان پڕشنگدار بێت 

ئەمڕۆ لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی دەرچووی هەردوو خولی ٢٥ و ٢٦ی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.

لەمیانەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند، سوپاس بۆ خودا کە ئەم قۆناغەتان بە سەرکەوتووی بەکۆتا هێنا سوپاس و پێزانین بۆ مامۆستاکانتان لە پێگەیاندن و وانە وتنەوەیان هیوادارم سەرکەوتوو بن لە ئەرک و کاری خۆیان، جێی خۆیەتی سوپاس و پێزانین خۆمان بگەیەنینە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کە ئەوان هۆکارن ئێمە بتوانین ئەم جۆرە ئاهەنگانە بگێڕین و لە کەشێکی وا ئارامدا بین.


گوتیشی، زانکۆی دهۆک، لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی دامەزراوە و بە سەدان گەنج و لاوی پێگەیاندووە هەروەها پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمییەکانی ناوچەکە و جیهان هەیە و هیوای پێشکەوتنی زیاتر لە ئاستی زانست بۆ ئەو زانکۆیە دەخوازم.

مەسرور بارزانی، راشیگەیاند، یەکێک لە چاکسازییەکانی حکوومەت کەرتی پەروەردە و خوێندنە و دەمانەوێ بەرەوپێش بچێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ سەردەم، ئامانجام ئەوەیە کە قوتابییەکانی کوردستان ئەو پسپۆرییانە بەدەست بێنن کە کە کوردستان پێویستی پێیانە.

روونیشی کردەوە کە نابێ ئامانجی خوێندن تەنیا بەدەستهێنانی بڕوانامە بێت بەڵکوو ئامانج دەبێت خزمەتکردن و پێشکەوتنی وڵات بێت، هیوادارم زانکۆ و ناوەندە ئەکادییمییەکان لە کێبرکڕێی زانستیدا بن.
دەبێت قوتابییەکانی ئێمە


مەسرور بارزانی بۆ دەرچووانی زانکۆ گوتی: “گوێ مەدەنە هیچ پڕوپاگەندەیەک کە رێگریی لەوە بکات داهاتوویەکی گەش و پڕشنگدارتان هەبێ”.

ھەواڵی زیاتر