بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندی عەزە دەکرێت 

وەزیری شارەوانی و  گەشتوگوزار ئەمڕۆ شەممە 18ـی 06ـی 2022 سەردانی گوندی عەزەی کرد و بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندەکە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندەكە، سەردانی گوندی عەزەی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كرد.

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: سەردانیکردنی وەزیری شارەوانی بۆ گوندەکە، بە مەبەستی لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ ئاستی خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندەكە و خەختی لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گوندەكە كردەوە. ئاماژەی بەوەش دا وەک حكوومەت ئەوەی لە توانای دامودەزگەكانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا بێت لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گوندەكە درێخی ناكەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە دانشتووانی گوندی عەزە چەند داواكاری و سەرنجێكی تایبەت بە خزمەتگوزاریی زیاتر و پەرەپێدانی گوندەكەیان خستەڕوو، لە بەرامبەردا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لە جێبەجێكردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتری وەک قیڕتاوكردن و پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری كردەوە.

ھەواڵی زیاتر