پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی رێوڕەسمی ناساندنی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێوڕەسمی ناساندنی زنجیرەیەک کتێبی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان لە هەولێر بەێوەدەچێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەران بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.

رێوڕەسمەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراس، لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین رێکخراوە.